به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئه‌م میدیان تورکییه پاگه‌نده‌ی کردووه که هێزه‌کانی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی سوپای ئازادی سووریا به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی سوپای تورکیا چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرین و کۆنترۆڵی ئه‌م شاره‌یان له ده‌ست گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا به‌شداری گه‌وره‌یان له داگیر کردنی شاری عه‌فریندا کردووه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که هێزه کوردییه‌کانی سووریا هه‌رجۆره پێشڕه‌وییه‌کی هێزه‌کانی سه‌ر به تورکیایان له کانتۆنی عه‌فرین ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
دوێنێ فڕۆکه ئێف ۱۶کانی توکریا چه‌ندین ناوچه‌ی کانتۆنی عه‌فرینیان به خه‌ستی بۆردمان کرد و به‌م هۆیه‌وه ۱۰ که‌س کوژراون و ۷ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌مڕۆش بڕیار وایه به هێزه وشکانی به‌ره‌و ناو کانتۆنی عه‌فرین بڕوات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی خۆیی له له‌م هێرشه داگیرکارییه ده‌ربڕییوه و ئه‌مریکاش داوای کردووه که به‌ر به ئاڵۆز بوونی بارودۆخی باکووری سووریا بگیردرێت.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی کردووه و هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا ناو بردووه.
Your Comment